تاڵیبان: هیچ ئاسه‌وارێكی جه‌سته‌ی زه‌واهیریمان به دی نه‌كردووه
زه‌بیحوڵڵا مجاهید، وته‌بیژی حكومه‌تی تاڵیبان
وێستگه‌نیوزـ
زه‌بیحوڵڵا مجاهید، وته‌بیژی حكومه‌تی تاڵیبان ئاشكرای ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیان له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه ئه‌نجامداوه كه ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو ئه‌یمه‌ن زه‌واهیریان تیادا كردووه‌ته ئامانج و كوشتوویانه، ده‌ڵێت، هیچ ئاسه‌وارێكی جه‌سته‌ی زه‌واهیریان به‌دی نه‌كردووه.
زه‌بیحوڵڵا مجاهید راگه‌یاندووه، دژی پێشێلكارییه‌كانی ئه‌مریكان كه له‌خاكی وڵاته‌كه‌یان هێرشی له‌م جۆره ئه‌نجام ده‌دات و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیان له‌شوێنی رووداوه‌كه ئه‌نجامداوه و هیچ ئاسه‌وارێكی جه‌سته‌ی زه‌واهیرییان به‌دی نه‌كردووه، چونكه ته‌قینه‌وه‌كه هێنده به‌هێزبووه، ته‌واوی شوێنه‌كه‌ی وێرانكردووه.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: هێرشێكی مووشه‌كیان كردووه‌ته شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری، له كابوولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، له‌وه‌ش دڵنیابوونه‌ته‌وه، پرۆسه‌ی كوشتنی زه‌واهیری سه‌ركه‌وتووه بووه.
ئه‌وكاتیش حكومه‌تی تاڵیبان هه‌واڵه‌كیان پشتڕاستكرده‌وه و ره‌خنه‌یان له ئه‌مریكا گرت، كه پێشێلی سه‌روه‌ری خاكی ئه‌فغانستانی كردووه و خاكه‌كه‌ی له چالاكییه‌كی سوپای ئه‌مریكا به‌كارهێنراوه.
وتەبێژەکەی حكومه‌تی تاڵیبان ئەم هێرشە ئاسمانییەی ئەمریکای دژی رێککەوتنی دەوحە لە قەڵەمدا و وتی "کوشتنی زەواهیری دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە لە ئەفغانستان".
جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا دوو رۆژی دوای كوژرانی زه‌واهیری لە وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێک ئاخۆ ئەمریکا نیگەران نییە لە بوونی قاعیدە لە ئەفغانستان، وتی: "ئەفغانستان بۆ قاعیدە شوێنێکی ئارام نییە و بە کوشتنی زەواهیری سەلماندنمان، بەبێ بوونی سەربازیشمان دەتوانین زەبری کوشندە لە قاعیدە بوەشێنین".
AM:09:04:07/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت