پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران له‌ سلێمانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

‌فۆتۆ:ئەرشیڤ

وێستگه‌نیوزـ

بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەستدەکرێتەوە بە وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران و پرۆسەکەش بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت.


کامەران وریا، بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا باسی له‌وه‌شكرد: "لە ئەمڕۆوە یەکشەممە دەستدەکرێتەوە بە پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران و پرۆسەکەش بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت".

كامه‌ران وریا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "دەستپێکردنەوەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم، لەسەر داوای ژمارەیەک جوتیاربووە، چونکە ئەو 60 رۆژەی بۆ وەرگرتنی گەنم لەماوەی رابردوودا دیاریکرابوو کۆتایی هاتووە".

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، پێشتر کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هه‌رێم رایگەیاند: ئەم هەفتەیە 100 ملیار دیناری پارەی گەنمی‌ ساڵانی‌ 2014_ 2015، دابەش دەکرێت، ئەو 100 ملیارەش بۆ ساڵی‌ 2014 بڕی‌ 37 ملیار دینار ماوە دابەش دەکرێت و ئەوەی‌ لەو بڕەش مایەوە بۆ ساڵی‌ 2015 خەرج دەکرێت.


AM:08:47:07/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت