لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز-

لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی ئەمشەو شەممە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، لە ئێستادا هیچ ئەندام پەرلەمانێک و هیچ ڕاگەیاندکارێک دەستگیر نەکراوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە.


پێشتر سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان پێشێلکارییەکانی ئەمڕۆی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان و میدیاکان بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، 70 پێشێلکاری بەرامبەر 52 کەناڵ و ڕۆژنامەنووس ئەنجامدراوە.

هەر ئەمڕۆ تیمێكی میدیایی وێستگەنیوز كە پێكهاتبوون لە رۆژنامەوانان (سیروان غەریب، سەرۆكی دەزگای میدیایی وێستگەنیوز، زانیار مەریوان وێنەگر، هێڤار هیوا دارێژەری هەواڵ، ئەركان جەبار رۆژنامەوان) لە كاتی رووماڵكردنی خۆپیشاندانەكانی شاری سلێمانی لە نزیك بەردەركی سەرا، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركران.

ڕاگەیەندراوێک لە لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی-یەوە :

*روونكردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی*

پاش وەرگرتنی ئیجرائاتی یاسایی لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاساییش لە هەرێمی کوردستان، بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین کە؛ لە ئێستادا هیچ ئەندام پەرلەمانێک و هیچ ڕاگەیاندکارێک دەستگیر نەکراوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە.  

لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی
٦/٨/٢٠٢٢


PM:10:49:06/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 2628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو