ڕاگەیەندراوێک لە دەزگای میدیایی وێستگەنیوز

‌وێنەی تیمە دەستگیرکراوەکەی وێستگەنیوز

ڕاگەیەندراوێک لە دەزگای میدیایی وێستگەنیوز 

ئەمڕۆ شەممە 6ی ئابی 2022 تیمێكی میدیایی وێستگەنیوز كە پێكهاتبوون لە رۆژنامەوانان (سیروان غەریب، سەرۆكی دەزگای میدیایی وێستگەنیوز، زانیار مەریوان وێنەگر، هێڤار هیوا دارێژەری هەواڵ، ئەركان جەبار رۆژنامەوان) لە كاتی رووماڵكردنی خۆپیشاندانەكانی شاری سلێمانی لە نزیك بەردەركی سەرا، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركران.

سەرۆکی دەزگای میدیایی وێستگەنیوز لە کاتێکدا هاوکار و هەماهەنگی تیمە رۆژنامەوانییەکەی وێستگەنیوز بووە لەنێو دەستگیرکراوەکانی دەزگاکەمان دایە، وێستگەنیوز لەڕێگەی ئەم راگەیەندراوەوە پاراستنی گیانی تیمەكەی دەخاتە ئەستۆی دەزگا ئەمنییەكان و داوای دەستبەجێ ئازادكردنیان دەكات، چونكە ئەو تیمە تەنیا بۆ رووماڵكردنی خۆپیشاندانەكان بەشێوەیەکی بێ لایەنی و پیشەیی لەو شوێنەدا بوون کە تێیدا دەستگیرکراون، دەستگیرکردنیشیان دژ بە یاسا بەرکارەکان و پێچەوانەی ئازادی کاری رۆژنامەوانییە.

دەزگای میدیایی وێستگەنیوز
6ی ئابی 2022


PM:05:48:06/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 3672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت