حەسەن دانایی فەڕ: ئێران پەیوەندی لەگەڵ موقتەدا سەدر زۆرباشە
حەسەن دانایی فەڕ و موقتەدا سەدر
وێستگەنیوز_
باڵیۆزى پێشووترى ئێران له عێراق رایگەیاند، سه‌رده‌مى پێكدادانى سه‌ربازیی و شه‌ڕى گروپه چه‌كدارییه‌كان له عێراق كۆتایی هاتووه، ده‌شڵێت، "تاكه رێگه بۆ كۆتایی هێنان به قه‌یرانى سیاسى عێراق گفتوگۆیه"، ئەوەش دەڵێت، "ئێران پەیوەندی لەگەڵ موقتەدا سەدریشدا زۆرباشە".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى ئابی 2022، حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ، باڵیۆزى پێشووترى ئێران له عێراق له نوێترین چاوپێكه‌وتنى رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى (ایلنا)ى ئێران رایگه‌یاند، "ئه‌و كێشه سیاسییانه‌ى كه ئێستا له عێراق له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا بوونى هه‌یه پێویسته له‌ڕێگه‌ى گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكرێن چونكه تاكه رێگه‌ى گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر گفتوگۆیه".
له وه‌ڵامى ئه‌گه‌رى هه‌بوونى پێكدادانى سه‌ربازى له عێراق باڵیۆزى پێشووترى ئێران له عێراق ده‌ڵێت، "سه‌رده‌مى شه‌ڕ و ململانێى سه‌ربازى له‌نێوان گروپه چه‌كدارییه‌كان له عێراق كۆتایی هاتووه و ئه‌و وڵاته ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و قۆناغه" دەشڵێت، "ئێران پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەموو گروپە شیعەکانی عێراقدا هەیە، پەیوەندی لەگەڵ موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدریشدا زۆرباشە".
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا به‌مزووانه كێشه سیاسییه‌كانى عێراق چاره‌سه‌ر ده‌بن؟ دانایی فه‌ڕ ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، "ئه‌گه‌ر گروپه تووندڕه‌وه‌كان له هاوكێشه سیاسییه‌كان دووربخرێنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌یه‌كى ژیرانه و به‌دواداچوون بۆ بڕیاره‌كان بكرێت كێشه سیاسییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن".
به وته‌ى باڵیۆزى پێشووترى ئێران له عێراق، "ئێران له‌ڕێگه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ى هه‌یه‌تى له‌گه‌ڵ عێراق و به به‌كارهێنانى كاریگه‌ریی خۆى ده‌یه‌وێت رۆڵببینێت له ئاسانكارى كردن بۆ كردنه‌وه‌ى رێڕه‌وى دانووستانه‌كان".
حه‌سه‌ن داناى فه‌ڕ له‌باره‌ى رۆڵى ئێران له عێراق باسى له‌وه‌شكردووه، "ئێران پێگه‌یه‌كى باشى هه‌یه له‌نێو شیعه‌كانى عێراقدا و هه‌موو حزب و نه‌ته‌وه‌كانى عێراقیش په‌یوه‌ندییه‌كانى باشیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران بۆیه ده‌كرێت رۆڵێكى ئه‌رێنى بگێڕێت".
PM:03:29:06/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 2112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت