سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە: داوامان کردووە ئەمریکا هێزەکانی پێشمەرگە پڕچەک بکات

‌فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگە

وێستگەنیوز_

سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگە دەڵێت، ئەمریکییەکان بە پێویستی دەزانن پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە خێراتر بکرێت. دەشڵێت، ئەو کاتەی ئەمریکییەکان دایانناوە بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە "رەنگە زووتر تەواوی بکەین".
 
ئەمرۆ شەممە 6ی ئابی 2022 فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەدات کە ئەوان داوایان لە ئەمریکییەکان کردووە بەپێی ئاستی گۆڕانکارییەکان هاوکارییەکانیان بەرزبکەنەوە و گرنگی بە پڕچەککردنی پێشمەرگە بدەن.
 
عیسا عوزێر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی رووداو ئاماژە بەوەش دەدات، کە ئەمریکییەکان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە پێویستە ریفۆرم بکرێت بەپێی پێکهاتەی پێشمەرگە و ئەو دۆخەی لە هەرێمی کوردستان هەیە.
 
شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بەسەرۆکایەتیی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەیاوەری شاندێکی باڵای سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە لە ئەمریکان. ئەندامانی شاندەکە پێکهاتوون لە فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکان، لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتی، لیوا روکن هۆشمەند حەیدەر و لیوا روکن نەجمەدین، جێگرانی سەرۆکی ئەرکان، عەمید روکن محەمەد سەعید، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە.
 


PM:03:11:06/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 3404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت