کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزن و خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە


وێستگەنیوز_

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە سبەی یەکشەممەوە پلەکانی گەرما دادەبەزن و پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارین دەکەن.

ئەمرۆ شەممە 6ـی 8ـی 2022، دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا پێشبینی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و هاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارین دەکرێت.

ئەوەی خستەروو، لە سبەی یەکشەممە لە ناوچەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژی پێشوو نزمتر دەبێت، لە ناوچەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق ئاسمان ساماڵ دەبێت و کەشوهەوا گەرم دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، رۆژی دووشەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم و ناوەڕاستی عێراق ساماڵ دەبێت و پێشبینی ئەوەش دەکرێت پلەکانی گەرما نزم ببێتەوە، لە کاتێکدا لە ناوچەکانی باشووری عێراق کەشوهەوا گەرم دەبێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت.


PM:01:51:06/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو