لیژنەی دارایی پەلەمانی کورستان ڕاپۆرتێک بۆ پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئامادەدەکات

‌باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان

وێستگەنیوز_
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان وتی، خەریکی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکین بۆ ئەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەست پێبکاتەوە، بەجۆرێک کە فەرمانبەران پلەیان بەرزبێتەوە و ھەمیش نەبێتە بارگرانی بۆ سەر حکومەت.

ئەمرۆ شەممە 6ی ئابی 2022. هێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە میدیایی فەرمی پارتی ڕاگەیاند، بۆ ئەو مەبەستە وەزیری دارایی میوانداری پەرلەمان دەکەین و ڕوونکردنەوە بدات، چونکە نیوەی مووچە خۆران پلەیان بەرزبۆتەوە، کە لە سلکی سەربازین.
 
وتیشی، لە لیژنەی دارایی لیژنەیەکی لاوەکی دروستکراوە، کە من سەرۆکی لیژنەکەم و خەریکی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکین کە ھێشتا تەواو نەبووە و لە گفتووگۆ داین کە تەواوبوو ڕەوانەی دەکەین بۆ حکومەت و داتامان وەرگرتووە، کە چەند پلەیان بەرزکراوەتەوە و چەندیش ماون و چۆن پلەیان بەرزبکرێتەوە.

باسیلەوەشکردووە، بۆیە دەمانەوێت پلەی فەرمانبەران بەرزبکرێتەوە و باری حکومەتیش گران نەبێت، کە حکومەت چۆن دەست بە پلە بەرزکردنەوە بکات، بۆ ئەو مەبەستە میوانداری وەزیری داراییش دەکەین بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوە بدات.

ھێڤیدار ئەحمەد لەبارەی بژاردەکانیان دەڵێت، حکومەت بتوانێت پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە، چونکە ئەوانەی سلکی سەربازین وەکو پۆلیس و ئاسایش و زێرەڤانی و ئەوانەی سەر بەوەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەن پلەیان بەرزدەکرێتەوە، بەڵام ئەوانەی فەرمانبەری شارستانین ماون، ئەگەر نا نیوەی مووچەخۆران کە لە سلکی سەربازین پلەیان بەرزکراوەتەوە و ئەوانە ماون کە فەرمانبەری شارستانین، بۆیە چەند بژاردەمان ئامادەکردووە پلەی ئەوانیش بەرز بکرێتەوە، چونکە ناکرێت ئەوانەی ماون پلەیان بەرز نەکرێتەوە.


PM:01:39:06/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 2072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو