حکومەتی هەرێم رۆژێکی ئەم هەفتەی وەک پشوو دیاریکرد


وێستگەنیوز_

حکومەتی هەرێمی کوردستان 8ی ئەم مانگەی وەکو پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاکان راگەیاند.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، "رۆژی دووشەمە 8ی ئابی 2022، کە دەکاتە رۆژی 10ی موحەڕەمی 1444ی کۆچی، لە تەواوی دامودەزگا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە و رۆژی سێشەممە 9ی ئابی 2022 لە ھەموو دامودەزگاکان دەوامی فەرمی دەبێت".


PM:01:32:06/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت