بە ڤیدیۆ.. موقتەدا سەدر سەردانی سیستانی دەکات


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ شەممە 6ـی 8ـی 2022، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، بەمەبەستی بەشداریکردن لە ئەنجوومەنی ماتەمینی عاشورا، کە هاوکاتە لەگەڵ مانگی موحەڕەم، گەیشتە ماڵی عەلی حوسەینی سیستانی.

بەپێی ڤیدیۆیەک کە بەغداد تودەی بڵاویکردووەتەوە، ساتی گەیشتنی سەرۆکی رەوتی سەدر بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی باوکی بۆ ماڵی مەرجەعی باڵای شیعەکان، عەلی حوسەینی سیستانی دەردەخات، بە مەبەستی بەشداری کردن لە ئەنجومەنی ماتەمینی عاشورا، کە هاوکاتە لەگەڵ مانگی موحەڕەم.


PM:12:07:06/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت