پەیمانگەیەکی ئەمریکی: لە کاتێکدا ئێران و تورکیا پێگەیان بەهێزە سیاسییەکانی عێراق لە خەڵک دابڕاون

‌دیمەنێک لە ئاڵۆزییەکانی عێراق، و لۆگۆی پەیمانگەی ئاشتی ئەمریکی

وێستگەنیوز_

بەپێی شیکارییەکی پەیمانگای ئاشتی ئەمریکی، چینە سیاسییەکەی عێراق دابڕاون لە ئێش و ئازاری خەڵک و بێ باکانە هەڵسوکەوت دەکەن. لەکاتێکدا ئێران و تورکیا و وڵاتانی تر، پێگەیەکی بەهێزیان هەیە لە عێراقدا و ئەم قەیرانەی ئێستاش دەرفەتێکی زیاتریان دەداتێ تا پێگەی خۆیان فراوانتر بکەن.

لەدواین ڕاپۆرتیدا پەیمانگەی ئاشتی ئەمریکی، لەبارەی خۆپیشاندان و قەیرانی ئاڵۆزی پێکنەهاتنی حکومەت و داواکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەوەشی نوسیوە، ئارامی و جێگیربوونی عێراق، لەگەڵ زیادبوونی ئاڵۆزییەکان لە ئێستادا، پێویستی بە هەڵوێستەیەکی جدیی هەیە لەلایەن سەرکردەکانی عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە.

راپۆرتەکەی پەیمانگەی ئاشتی ئەمریکی، ئاماژە بەوە دەدات کە لەگەڵ گۆڕانکارییە زۆرەکانی عێراقدا، کێشەی سەرەکی بریتییە لە تێکچوونی هاوسەنگی هێز و یەکتر قبوڵ نەکردنی هێزەکان و هەروەها هەوڵێکی کەم دەدرێت بۆ جێبەجێکردنی ئەوەی لەسەری رێکدەکەون.

لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە، کە  چینە سیاسییەکەی عێراق دابڕاون لە ئێش و ئازاری خەڵک و بێ باکانە هەڵسوکەوت دەکەن. لەکاتێکدا ئێران و تورکیا و وڵاتانی تر، پێگەیەکی بەهێزیان هەیە لە عێراقدا و ئەم قەیرانەی ئێستاش دەرفەتێکی زیاتریان دەداتێ تا پێگەی خۆیان فراوانتر بکەن.

بەپێی شیکارییەکەی پەیمانگەی ئاشتی ئەمریکی، دەکرێت چارەسەر یاخود کەمکردنەوەی کێشەکانی عێراق لە رێگای ئیشکردن و هاریکاریی عێراقییەکان لەگەڵ یەکتردا بێت و عێراقیشی بە گرنگ دانا بۆ ئارامیی ناوچەکە و بەرژەوەندیی ئاسایشی نەتەوەیی ناوچەکە و جیهانیش. هەروەها عێراق خاوەنی زۆر رەگەزی پێویستە بۆ گۆڕانکاریی ئەرێنی، بەڵام تا ئێستا پاڵنەری نییە بۆ بەکارهێنانی ئەو رەگەزانە.  

لە درێژەی راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، کە هەوڵ هەیە بۆ چارەسەری کێشەکانی ئێستا، بەڵام قەیرانە قووڵە سیاسییەکەی عێراق لە ماوەی نزیکدا چارەسەر نابێت.

لەکۆتاییشدا راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەدات، کە "دەکرێت گۆڕانکاریی راستەقینە بکرێت، ئەگەر پرۆسەی سیاسیی زیاتر گوزارشت لە عێراقییەکان بکات، کە لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021دا، زیاتر لە 60%یان بەشداری دەنگدانیان نەکردووە و رازی نەبوون بەو چینە سیاسییەی حوکم دەکات".


PM:12:05:06/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت