خۆپیشاندانەکانی بەغدا پێدەنێتە رۆژی هەشتەمەوە


وێستگەنیوز_

خۆپیشاندانی لایەنگرانی رەوتی سەدر لە ناوچەی سەوزی بەغدا پێی نایە رۆژی ھەشتەمەوە و سەرکردەکانی رەوتەکەش رایدەگەیەنن، تاکو داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان.

لایەنگرانی رەوتی سەدر لە رۆژی شەممەی رابردووەوە چوونەتە ناوچەی سەوزی بەغدا و دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانیان پەکخستووە.

خۆپیشاندەران دژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی-ن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و داوا دەکەن کەسانی تاقیکراوە تاقینەکرێنەوە و ئەوانەی تۆمەتبارن بە گەندەڵی سزا بدرێن. بەڵام چوارچێوەی هەماهەنگی سوورە لەسەر بەردەوامی کاندیدبوونی سودانی بۆ ئەو پۆستە.

سەبارەت بە بەردەوامی خۆپیشاندانەکانیش، حازم ئەعرەجی، سەرکردەی رەوتی سەدر رایگەیاند، تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و مانگرتن.

هاوکات پێشتریش موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر داوایکردبوو، ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵبوەشێتەوە و ھەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجامبدرێت، بەڵام چوارچێوەی ھەماھەنگی جەختدەکاتەوە لەسەر پابەندبوون بە دەستور و لێکتێگەیشتنی لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان.


AM:11:35:06/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت