ئاگر لە دارستانێکی دیکەی تورکیا کەوتەوە
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ شەممە 6ـی 8ـی 2022، ئاگر لە دارستانەکانی سنووری شارۆچکەی سامانداخی سەر بە پارێزگای هاتای لە باشووری تورکیا کەوتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دارستانەکانی تورکیا رایدەگەیەنێت، "کاتژمێر 02:10 خولەکی شەوی رابردوو، ئاگر لە دارستانی شارۆچکەی سامانداخی لە پارێزگای هاتای کەوتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لهڕێگەی فڕۆکە و هێلیکۆپتەر و ئامرازی دیکەوە ههوڵی کوژاندنەوەی ئهو ئاگرە دەدەن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە دوو فڕۆکە، دوو هێلیکۆپتەر، پێنج تانکەر و هەشت ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە، دوو شۆفڵ و 120 کارمەند گەیشتوونەتە شوێنەکە.
AM:10:05:06/08/2022
ئهم بابهته 1472
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت