نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان


وێستگەنیوز_

نرخی نەوت گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی لە چەند مانگی رابردوودا. هەروەها نرخی یەک ئۆنسە زێڕیش بۆ نزیکەی 1774 دۆلار دابەزی.
 
نرخی نەوت ئەمرۆ شەممە بۆ 94 دۆلار و 92 سەنت دابەزی. هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ 88 دۆلار و 53 سەنت دابەزی.

نرخی زێڕ بەرزبووبووە بۆ نزیکەی 1800 دۆلار، بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی وەزارەتی کاری ئەمریکا کە تیایدا دەرکەوت لە مانگی 7دا 528 هەزار هەلیکاری نوێ رەخساوە کە زیاتر بووە لە ئاستی پێشبینییەکان، نرخی زێڕ بۆ نزیکەی 1744 دۆلار دابەزی.



AM:08:28:06/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو