لەسەر یەک نەخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ئەمریکا هۆشداری داوەتە هەرێم
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان
وێستگه‌نیوزـ
وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، "ئه‌مریكییه‌كان به راشكاوانه پێیانوتوین، ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی چاكسازی له هێزی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی باش نه‌چێته پێشه‌وه، هاوكاری و پشتیوانییه‌كانیان، كه پڕچه‌ككردنی هێزه‌ی پێشمه‌رگه و هاوكاری دیكه ده‌گرێته‌وه، راده‌گرن".
ئەمڕۆ هەینی 5ی ئابی 2022، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه له کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا له ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "سه‌ردانمان بۆ ئەمریکا له كاتێكدایه هه‌مو دونیا سه‌رقاڵه به شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیاوه، بۆیه هاتنه‌كه‌مان پێویستبوو".
ئاماژەی بەوەشدا، په‌یامی هه‌رێمی كوردستان كه خۆی له پاراستنی سه‌قامگیری و ئه‌من و ئاسایش كه ئێستا هه‌یه ده‌بینێته‌وه، له هه‌موو كۆبونه‌وه‌كان به گرنگییەوە باسی رۆڵی پێشمه‌رگه كراوه له شه‌ڕی دژی داعشدا.
دەشڵێت، "ئه‌مریكییه‌كان به راشكاوانه پێیانوتوین، ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی چاكسازی له هێزی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی باش نه‌چێته پێشه‌وه، هاوكاری و پشتیوانییه‌كانمان راده‌گرین".
شۆڕش ئیسماعیل ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌مریكاییه‌كان خۆشحاڵیی خۆیان ده‌ربڕیووە لە هەنگاونان بۆ یەکخستنەوە و چاکسازی کردن لە هێزەکانی پێشمەرگەدا، پشتگیریشیان كردون لەوەی ئه‌و هه‌نگاوانه پێویستە هه‌نگاوی گه‌وره‌تر و فراوانتری به‌دوادابێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەریەک لە ئەمریکا و هێزی هاپەیمانان دژی داعش بەردەوام کۆمەکی دارایی و لۆجستی هێزەکانی پێشمەرگەی کرودستان دەکەن و چەندین جار داوایان لە یەکێتی و پارتی کردووە هێزەکانی پێشمەرگە یەکبخەن و لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا کۆیان بکەنەوە، بەڵام تا ئێستا ئەو دوو لایەنە هەنگاوێکی جدی و بەرچاویان نەناوە.
PM:10:40:05/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 2300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت