هێزە ئەمنییەکان تیمی رۆژنامەوانی ئێن ئاڕ تییان لە دهۆک دەستگیر کرد
وێستگهنیوزـ
ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی هەردوو پەیامنێری دهۆکی کەناڵی ئێن ئاڕ تییان لە نووسینگەی دهۆک دەستگیرکردوو و تا ئێستا چارەنووسیان دیارن نییە.
ئەمڕۆ هەینی، هەریەک لە "تائیف گۆران" و "بڕیار نێروەی" پەیامنێرانی ئێن ئاڕ تییان لەبەردەم نوسینگەی کەناڵەکە لە شاری دهۆک دەستگیرکردووە و دەستیان بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گیراوە.
لای خۆیه‌وه دامەزراوەی میدیایی نالیا پاراستنی سەلامەتی ژیان و گیانی ئەو دوو کارمەندەی دەخاتە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکان.
ئێن ئاڕ تی سەرجەم کونسوڵگەرییەکان و نێردەی وڵاتان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە هەموو پێشهاتێک ئاگادار دەکاتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی 1ی ئابی 2022، هێزێکی ئاسایشی یەکێتی لەناو بازاڕی شاری سلێمانی لەکاتی وەرگرتنی را و بۆچوونی هاوڵاتییان لەبارەی قەیرانە کەڵەکەبووەکانی هەرێم و گرانی نرخی سوتەمەنی و بەنزین و بێ‌کاری تیمی رۆژنامەوانی ئێن ئاڕ تییان دەستگیر کرد کە دواتر به كه‌فاله‌ت ئازاد کران.
ئەمە له كاتێكدایه بڕیاره ئێواره‌ی سبه‌ینێ شه‌ممه 6ی ئابی 2022، له‌سه‌ر داوای شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، دژی كه‌می خزمه‌تگوزاری له هه‌رێمی كوردستان خۆپیشاندان ئه‌نجام بدرێت.
هاوكات ژماره‌یه‌ك خۆبه‌خش و چالاكوانی نه‌وه‌ی نوێ له لایه‌ن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیر كراون، كه هیمداد شاهین، وته‌بێژی نه‌وه‌ی نوێ له‌ناو ده‌ستگیركراوه‌كاندایه.
PM:09:37:05/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1852
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت