له رووداوێكی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێك گڕی گرت و شۆفێره‌كه‌ی به‌ته‌واوی سووتا
دیمەنی سووتانی ئۆتۆمبێەلەکە
وێستگه‌نیوزـ
له رووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگه‌ی گشتی نێوان چوارقوڕنه_ قه‌زای دوكان، ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕاو شۆفێره‌كه‌ی به‌ته‌واوی سووتا و گیانی لە دەستدا، سێ کەسیش برینداربوون کە هەموویان ئەندامی یەک خێزانن.
ئه‌میر حه‌سه‌ن، په‌یامنێری وێستگه‌نیوز له سنووری ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین رایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5ی ئابی 2022، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری وەرگەڕان لە نزیک گوندی قەمتەران لەسەر رێگەی گشتی نێوان ناحیەی چوارقوڕنەو قەزای دوکان، ئۆتۆمبیلێک گڕ دەگرێت و شۆفێرەکەی بەتەواوی دەسوتێت و گیانلەدەستدەدات.
له لایه‌كی دیكه‌وه راگه‌یاندنی هاتوچۆی راپه‌ڕین له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "ئێوارەی 5ی ئابی 2022، کاتژمێر شه‌ش رووداوێکی هاتوچۆ لە قەمتەران له جـۆری وەرگەڕان روویدا كه تیایدا ئۆتۆمبێلی تایبەت هۆندای کۆنتڕۆڵی لەدەستداو گڕی گرت بـەداخــەوە لــە ئـەنـجـامــی رووداوەکـــە کەسێک گیانی لەدەستدا سـێ کەسیش_برینداربوون كه هەموویان یەک خێزانن".
PM:07:10:05/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 4240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت