داعشێكی سووری له‌ نه‌ینه‌وا ده‌ستگیر كرا

‌داعشە دەستگیرکراوەکە

وێستگه‌نیوزـ

ئەمڕۆ هەینی 5ی ئابی 2022، هێزێکی لیوای 30 ی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی، لە دەشتەکانی نەینەوا چه‌كدارێکی داعشی سورییان دەستگیر کرد.


بەڕێوەبەرایەتی راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "هێزێک لە مەفرەزە هەواڵگرییەکانی لیوای 30، توانیویانە چه‌كدارێكی داعش کە هاووڵاتییەکی سورییە و پاسپۆرتی نییە، لە دەشتی نەینەوا ده‌ستگیر بكه‌ن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێزەکە، دوای لێکۆڵینەوە پێویستەکان، تیرۆریستەکەی رادەستی دەسەڵاتداران کردووە".

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌شی وتووه‌: "ئەو کەسەی دەستگیرکراوە دووەم تیرۆریستە کە لە ماوەی 24 کاتژمێردا لەلایەن لیواکەوە دەستگیر دەکرێت".


PM:07:00:05/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت