بانكی رافیدەین: هەركەسێك قەرزەكان نەداتەوە رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە


وێستگه‌نیوزـ

بانكی رافدەین داوا لە هاوڵاتیان دەكات كە قیستی درەنگانی مانگانەی قەرزەكانیان بدەن و راشیگەیاند، "هەركەسێك مانگانە پابەندی دانەوەی قەرزەكان نەبێت، رێكاری توندی یاسایی بەرامبەر دەگرنەبەر".

ئەمڕۆ هەینی 5ی ئابی 2022، نووسینگەی راگەیاندنی بانكی رافدەین لە راگەیانراوێكدا بڵاویكردەوە: هەندێك هاوڵاتی هەن كە ئامادەنین پارەی پارەی مانگانەی قەرزەكانیان بگێڕنەوە، بەتایبەت ئەو كەسانەی كە قەرزی خانوبەرەیان لە بانك وەرگرتوە، لەم چوارچێوەیەشدا بانكەكە رێكاری یاسایی بەپێی یاسای بەدەستهێنانی پارەی دەوڵەت دەگرێتەبەر، جگە لە سەپاندنی غەرامەی دواكەوتنی قەرزەكان بەسەر ئەو كەسانەی سودمەندبون”.

لە ڕاگەیانراوەكەدا ئەوەش هاتووە: "رەتكردنەوەی گێڕانەوەی پارە زیان بە هاووڵاتیان دەگەیەنێت، قەرزەكانیان لەسەر كەڵەكە دەكات، دەیانخاتە بەردەم لێكەوتەی یاسایی توند".

بانكەكە داوا هاووڵاتیان دەكات "دانەوەی قەرزەكانی سەریان خێراتر بكەن بەمەبەستی پاراستنی داهاتی گشتی، بەمەش دەرفەت دەدرێت بە كەسانی دیكە سودمەند بن لەو خزمەتگوزارییانەی بانكەكە پێشكەشی دەكات لە داهاتی قیست و پارە دواكەوتوەكان".

ئەوە لەكاتێكدایە دوێنێ‌ پێنجشەممە بانكی رافیدەین مایەچووچبوونی خۆی راگەیاند.

ئەو كەسانەی لە بانكی ڕافیدەین بەشدارن، دەتوانن قەرزی درێژخایەن لەسەر مووچەكانیان وەربگرن و مانگانە بڕێك لە مووچەكانیان لەلایەن ئەو بانكەوە وەردەگیرێتەوە.


PM:06:27:05/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 2060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت