حەشدی شەعبی بۆ سەدر: پەیمان بێت پابەندی پێوەرە نیشتیمانی و مەرجەعیەتی دینی بین
وێستگەنیوز_
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ستایشی هه‌ڵوێستی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دری كرد و پەیمان دووپاتدەکەنەوە.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ستایشی ئه‌و په‌یامه نووسراوه هاوسه‌نگه‌ی موقته‌دا سه‌در ده‌كات، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاراسته‌ی ئه‌ندامی حه‌شدی شه‌عبی كرد.
ئاماژە بەوەش دەکەن، "حه‌شدی شه‌عبی به فه‌رمانده و تاكه‌كانییه‌وه په‌یمان ده‌داته گه‌لی عێراق و مه‌رجه‌عیه‌تی دینی، كه پابه‌ندی پێوه‌ره نیشتمانیی و پیشه‌ییه‌كانی بێت و كار بكات بۆ خزمه‌تی عێراقی خۆشه‌ویست."
پێشتر موقته‌دا سه‌در، له په‌یامێكدا حه‌شدی شه‌عبی و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌یه‌ك جیا كردبوویه‌وه و رایگه‌یاندبوو، حه‌شدی شه‌عبی ناچێته خانه‌ی ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه و به پیشه‌ییانه كاری خۆی ده‌كات.
PM:11:37:04/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت