ئەمینداری کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا: لە هیچ دۆخێکدا کازمی نابێتەوە بە سەرۆک وەزیران


وێستگەنیوز_

ئەمینداری گشتی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا رایگەیاند، یەکێک لە بڕیارەکانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەوە بووە کە "لە هیچ دۆخێکدا مستەفا کازمی نەبێتەوە سەرۆک وەزیران."
 
ئەمرۆ پێنجشەممە 4ـی 8ـی 2022، ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا، یەکێک لە لایەنەکانی ناو هاوپەیمانیی فەتح لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاند: "وتوومانە و ئیستاش جەختی لەسەر دەکەینەوە کە مانەوەی کازمی لە پۆستەکەیدا لە هەر دۆخێکدا بێت نوێ ناکرێتەوە."

ئاماژەی بەوەشداوە، "دەستخۆشی لە برایان لە چوارچێوە دەکەم بۆ ئەو زیرەکییە بەرپرسیارانەیان لە کۆبوونەوە لەناکاوەکەی ئەمڕۆیاندا، کە یەکێک لە دیارترین بڕیارەکانی ئەوەیە مانەوەی مستەفا کازمی، لەپۆستەکەیدا نوێ ناکرێتەوە و رەتکرایەوە کە ببێتە سەرۆک وەزیرانی قۆناغی داهاتوو."
 
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ چوارچیوەی هەماهەنگی لە ماڵی عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبوونەوە.


PM:10:27:04/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 2112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو