هەفتەی داهاتوو پارەی سێ ساڵی گەنمی جوتیارانی هەرێم دابەشدەکرێت


وێستگەنیوز_

ھەفتەی داھاتوو 100 ملیار دینار لە پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێم بۆ ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 دابەش دەکرێت.

ئەمرۆ پێنجشەممە 4ـی 8ـی 2022، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرەتای ھەفتەی داھاتوو 100 ملیار دینار لە پارەی ساڵانی 2014 و 2015 و 2016ی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت و لە ماوەی 10 رۆژی تریشدا 208 ملیاری تریان پێدەگات و تەواوی پارەکەش کە 308 ملیار دینارە، دابەش دەکرێت.  

وەزیری بازرگانی راشیگەیاند، ئەمساڵ 103 ملیار و 159 ملیۆن دینار پارەی گەنمی جوتیاران دابەشکراوە و 160 ملیاری تریش ھەفتەی داھاتوو دابەش دەکرێت، تائێستاش 311 ھەزار تۆن لە بەرھەمی گەنمی ئەمساڵ وەرگیراوە کە بە گشتی کوالێتیەکەی خراپ نییە.


PM:09:25:04/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت