قوباد تاڵەبانی بۆ شێرکۆ بێکەس: کوردبوون بۆ ئەو ئازارێکی کەڵەگەت بوو، سەرچاوەی هێز و وزەی داهێنانی بوو
وێستگەنیوز_
قوباد تاڵهبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان به بۆنهی تێپهڕبوونی نۆ ساڵ بهسهر كۆچی دوایی شێركۆ بێكهسی شاعیردا (1940 - 2013) پهیامێكی بڵاوكردهوه.
قوباد تاڵهبانی لە پەیامەکەیدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: شێرکۆ بێکەس لە رووی خەیاڵ و هەم لە رووی زمان و شێوازی نووسینی شیعرەوە، بە یەکێک لە شاعیرە گەورە و نوێخوازەکانی کورد دادەنرێت. کۆی ئەزموونی شیعریی شێرکۆ بێکەس بریتییە لە خەمی کوردبوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "کوردبوون بۆ ئەو ئازارێکی کەڵەگەت بوو، سەرچاوەی هێز و وزەی داهێنانی بوو. ئەو، شاعیر و قسەکەری بەویژدانی هەموو ئەو تراژیدیانە بوو، کە کوردی پیادا تێدەپەڕی."
لە نووسینەکەیدا جێگری سەرۆک وەزیران دەڵێت، گەر ئێستا ئەو لە ناوماندا بمایە، دەبوو بەو دەنگە توڕە و بریندارە کوردانەیەی خۆی، چۆن چیرۆکی کچە یەزیدییە بە کەنیزەککراوەکانی بگێڕایەتەوە، چۆن باسی بە سوتماک کردنی نیشتمان و بە حەڵاڵکردنی خوێنی کوردی بهۆنیایەتەوە.
له كۆتاییشدا نووسیویهتی: ئێمە هەموومان لە کارەساتەکاندا، ئەوەی زۆر بیری دەکەین، ئەو دەنگە شیعریە مەزنەی ئەو پیاوەیە، کە دەیتوانی لەو دنیا جوانەی شیعری خۆیدا بەرگریمان لێ بکات.
ئەو نوسینەی قوباد تاڵەبانی لە کاتێکدایە، ئهمڕۆ پێنجشهممه 4ی ئابی 2022، نۆ ساڵ بهسهر كۆچی دوایی شێركۆ بێكهسدا تێدهپهڕێت كه به رهچهشكێنی شیعری نوێی كوردی دادهنرێت.
PM:09:09:04/08/2022
ئهم بابهته 1776
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت