سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەماڵی عەمار حەکیم لە کۆبوونەوەدان


وێستگەنیوز_

سەرکردەکانی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغدا لە کۆبوونەوەدان و دۆخی عێراق و داواکارییەکانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر تاوتوێ دەکەن. 
 
ئەمرۆ پێنجشەممە 4ـی 8ـی 2022، عەلی دەفاعی، وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق بە رووداوی راگەیاندووە، سەرکردەکانی ناو لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی لە کۆبوونەوەدان. 
 
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دۆخی ئێستای عێراق و رێگەکانی رزگاربوون لێی و داواکارییەکانی موقتەدا سەدر، تاوتوێ دەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی هەفتەیەکە خۆپێشاندانی لایەنگرانی سەدر لە بەغدا رژاونەتە سەر شەقامەکان و چوونە ناو باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرای عیراق. لایەنە عیراقییەکانیش لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و کۆتایی هێنان بەو چەقبەستووییە سیاسییەی رووبەرووی عیراق بووەتەوە.


PM:08:32:04/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو