ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی: دامەزراوەی داواکاری گشتی داواکاری حزب بووە نەک مافی خەڵک


وێستگەنیوز_

شنۆ شەهید ئەشقی، ئەندامی لیژنەی دەسپاکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە، "دامەزراوەی داواکاری گشتی لە مێژووی دروستبوونیەوە تاوەکو ئێستا  تەنها داواکاری حزب بووە لەبری داواکردنی مافی گشتی."

ئەو ئەندامەی لیژنەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەکردووە، "دامەزراوی داواکاری گشتی داواکاری حزبەکان بووە نەک  داواکاری مافی گشتی و خەڵک. دەشڵێت، بەشێکی پەیوەستە بەو کەم و کورتیانەی لە یاساکەیدا هەیە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە کۆبوونەوەی لیژنەی دەستپاکی، میوانداری ڕێکخراوی لێکۆڵەرمان کرد بەمەبەستی تاووتوێکردنی ڕەشنووسی یاسای داواکاری گشتی  بۆئەوەی ئەم دامەزراوەیە بە هاوکاری و پاڵپشتی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پەرلەمان و حکومەت، یاسایەکی تۆکمە دابڕێژین کە لە ئاست داواکاری خەڵک بێت و بخرێتە خزمەت مافی گشتی."


PM:07:04:04/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 2336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو