وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق: پێنج مووچەی کرێکارانی خانەنشینکراوی هەرێم خەرجدەکرێت


وێستگەنیوز_

حاکم سالار عەبدولستار، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بڕیاریـدا بە خەرجکردنی موچەی کرێکارانی خانەنشینکراوی پارێزگاکانی هەرێم. 

ئەمرۆ پێنجشەممە 4ـی ئابی 2022، حاکم سالار عەبدولستار وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بڕیاریـدا بە خەرجکردنی موچەی کرێکارانی خانەنشینکراو.

ئاماژە بەوەشکراوە، مووچەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لەبیمەی کۆمەڵایەتی پارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراون. 

ئاشکراشیکردووە، بەیەک قۆناع مووچەی پێنج مانگ وەردەگرن و هەفتەی داهاتوو موچەکانیان دابەشدەکرێت.


PM:05:30:04/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 2136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت