له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی بڕیارێك درا
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه‌نیوزـ
له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بڕیاردرا كار بكرێت بۆ یه‌ك هه‌ڵوێستی هێزه كوردستانییه‌كان له به‌غدا.
باره‌گای بارزانی بڵاویكرده‌وه: ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئابی 2022، مه‌سعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی کرد لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە ئامادەبوونی ھەریەک لە د. فوئاد حسێن و قوباد تاڵەبانی.
باسی له‌وه‌شكردووه، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕکران بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای عێراق و پێشھاتەکانی و لە پێناو یه‌کخستنەوەی نێو ماڵی کوردی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئاڵنگاریانەی، کە رووبەڕووی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە و کۆبوونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێ بدرێت.
PM:04:58:04/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1740
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت