چارەنوسی ئەو 54 ئەفسەرەی کەرکوک کە بەشداری ریفڕاندۆمیان کردبوو یەکلاکرایەوە
كەركوك/25ی ئەیلولی 2017/ بنكەیەكی دەنگدان بۆ بەشداریكردن لە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان لە گەڕەكی رەحیماوا فۆتۆ: كەركوك ناو
وێستگهنیوزـ
دادگای سەربازی موسڵ، لە کۆتا دانیشتنی دادگاییكردنی ژمارەیەك ئەفسەری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك كە بەشدارییان لە پڕۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ساڵی 2017 كردبوو، بڕیاری داخستنی کەیسکەی دا، نووسینگهی جێگری سهرۆكی پهرلهمانی عیراقیش زانیاری زیاتر دهدات.
لیوا كاوە غەریب، فەرماندەی پۆلیسی كەركوك رایگەیاند، "ئەمڕۆ دوا دانیشتنی دادگاییكردنی 54 ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك بەڕێوەچوو، خۆشبەختانە هەر وەك پێشتر پێشبینیمان كردبوو، كەیسەكە بە قازانجی ئەفسەرەکان کۆتایی هات".
فەرماندەی پۆلیسی كەركوك بۆ كوردستان 24 ئەوەشی خستەڕوو، "پێشتر وەزیری ناوخۆی عیراق لەسەر ئەو بابەتە لێبوردنی گشتی دەركردبوو، بۆیە دانیشتنی دادگاییكردنی ئەو ئەفسەرانەش، ئەمڕۆ لەژێر رۆشنایی ئەو بڕیارەدا كۆتایی هات و بە یەكجاری كەیسەكە داخرا".
لای خۆیهوه نووسینگهی شاخهوان عهبدوڵا، جێگری دووهمی سهرۆكی پهرلهمانی عیراق له روونكردنهوهیهكدا دهڵێت: "بۆ ئهوهی کێشەی ئەو ئەفسەرو کارمەندانەی بەشداری ریفراندۆمیان کردبو بەیەکجاری کۆتایی پێبێت لیژنەیەکمان رەوانەی کەرکوک کرد و بەیەکجاری دۆسیەکانیان داخراو بێتاوان لەقەلەم دران".
دهشڵێت: "هەر ئەفسەرێک ماوەو کێشەی هەیە تا سێ کاتژمێری تر دەتوانن سەردانی ئەو لیژنەیە بکەن".
نووسینگهی شاخهوان عهبدوڵا باسی لهوهشكردووه: "رێگە نادەین هیچ ئەفسەرێک سزا بدرێت لەسەر کێشەی سیاسی یان نەتەوەیی، بەپێچەوانەوە ئەوەی تێوەگلابێت لەبابەتی گەندەلی و تاوانی تر هیچ پشت گیرییەکی ناکەین و رێگە دەدەین دادگا رێکاری یاساییان بەرامبەر بگریتە بەر".
مێژووی کردنەوەی دۆسێیەکە لەسەر ئەفسەرانی کورد لە کەرکوک بۆ 26ی تشرینی یەکەمی 2017 (مانگێک دوای ریفراندۆم) دەگەڕێتەوە، بەڵام دۆسییەکە بە بڕیاری سیاسی و بەشێوەی کاتی راگیرا، تا لە 17ی ئاداری 2021 جارێکی تر بە رەزامەندی وەزیری ناوخۆی عیراق دۆسییەکە جوڵێنرایەوە.
لەکەرکوک دادگای سەربازی نییە کە تایبەتمەند بێت بەدادگاییکردنی ئەفسەر و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی سەر بە هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ.
ریفراندۆمی سهربهخۆیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی جێناکۆک لە 25ی ئەیلولی 2017، لەسەدای 92ی دەنگی بەڵێی بەدەستهێنا؛ بەڵام دوای 21 رۆژ و لە 16ی ئۆکتۆبەری هەمان ساڵ، هێزە عیراقییەکان بۆ کەرکوک و تەواوی ناوچەکانی جێناکۆک گەڕانەوە و هێزەکانی پێشمهرگه دوای سێ ساڵ لەو ناوچانە کشانەوە، ئەنجامی ریفراندۆم-یش لەژێر فشاری بەغدادا سڕکرا.
PM:03:23:04/08/2022
ئهم بابهته 2836
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت