سەرۆکی رووسیا و تورکیا کۆدەبنەوە
وێستگهنیوزـ
بڕیارە سبەینێ ڤلادمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا لە سوچی کۆببنەوە.
لەوبارەیەوە کرملین ئاشکرای کرد، کە هەردوو سەرۆک لە کۆبوونەوەکەیاندا پرسگەلێکی ئابوری و قەیرانی سوریا و ئۆکرانیا تاوتوێ دەکەن.
وتەبێژێک بەناوی سەرۆکایەتی رووسیا، رۆژی سێشەممە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، کە رۆژی هەینی ئەردۆغان لە سەردانێکیدا بۆ سوچی، کە هاوینەهەوارێکی رووسیایە لەسەر دەریای رەش، لەگەڵ سەرۆکی رووسیا کۆدەبێتەوە و سەبارەت بە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات، وتووێژ دەکەن. وتووێژەە لایەنی ئابووری، کێشەی سوریا و ئۆکرانیا لەخۆ دەگرێت.
هەروەها وتەبێژەکەی کرملین ئاماژەی بەوەشدا، کۆبوونەوەکە دەرفەتێکە بۆ قسەکردن لەبارەی هەناردەکردنی دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا و گۆڕینەوەی راوسەرنج سەبارەت بە کێشە جیهانییەکان.
PM:02:45:04/08/2022
ئهم بابهته 1076
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت