سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان: کۆمپانیاکانی نەوت و گاز ئامادەی سەپاندنی باج بن
بەرھەمھێنانی نەوت
وێستگەنیوز_
بەگوێرەی ھەواڵێکی BBC, سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیریس داوای لە کۆمپانیاکانی نەوت و گاز کرد، خۆیان ئامادەبکەن بۆ سەپاندنی باجی زیاتر بەسەریاندا. هەروەها سەبارەت بە داڕمانی زیاتری حکومەتەکان، هۆشداریی دا.
ئەم داواکارییەی گۆتیریس، لە سۆنگەی ئەو قازانجە زۆرەوە دێت، کە کۆمپانیاکانی نەوت و گاز لەم ماوانەی دواییدا دەستیان کەوتووە و هانی حکومەتەکانیشیدا باجی زیاتر بەسەر ئەو کۆمپانیایانەدا بسەپێنن، کە قازانجی زۆریان کردووە.
هەروەها هۆشداریی ئەوەشی دا کە بەرزبوونەوەی نرخی وزە، کاریگەریی زۆری دەبێت و حکومەتەکان تووشی داڕمان دەکات.
لە درێژەی هۆشدارییەکەیدا، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی، کە زۆرێک لە وڵاتانی تازە پێگەیشتوو نوقم بوون لە قەرزدا و هەوڵدەدەن لە ئاسەوارەکانی پەتای کۆڤید19 دەربازیان ببێت.
ئەمەش وای کردووە لە کەناری داڕماندابن و وتی، "بەڕاستی ئێمە ئاماژەگەلێکی وریاکەرەوە دەبینین، سەبارەت بە شەپۆلێک لە قەیرانی ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسیی، کە هەمووان دەگرێتەوە و کەس نابوێرێت".
PM:01:14:04/08/2022
ئهم بابهته 1264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت