چوارچێوەی هەماهەنگی: لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بە فەرمی وەڵامی داواکارییەکانی سەدر دەدەینەوە


وێستگه‌نیوزـ

لە ئێستادا چوارچێوەی هەماهەنگی تاوتوێی داواکارییەکانی رێبەری رەوتی سەدر دەکات، کە دوێنێ رایگەیاند و تیایدا داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختی کرد.


سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگیی عائد هیلالی، بە ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەومی راگەیاند: "سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی تاووتوێی داواکارییەکانی رێبەری رەوتی سەدر دەکەن، هەرکاتێک گفتوگۆکان تەواوبوون، ئەوکاتە چوارچێوەی هەماهەنگیی بە فەرمی هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت".

هەروەها هیلالی ئاشکرای کرد: "هەر بڕیارێک لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە دەربچێت، نوێنەرایەتیی هەموو ئەو هێزانە دەکات، کە لەناو چوارچێوەی هەماهەنگیدان. لەوانەیە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، هەڵوێستی چوارچێوەی هەماهەنگی سەبارەت بە داواکارییەکانی رێبەری رەوتی سەدر موقتەدا سەدر رابگەیەنرێت".

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، شه‌وی رابردوو په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی مانگرتووانی ره‌وته‌كه‌ی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق كرد تیایدا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ی ئێستا رووده‌دات، ململانێیه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات. سه‌در وتیشی: "گفتوگۆمان له‌گه‌ڵیان تاقیكرده‌وه‌، بینیمان وڵات چی لێهات، وێرانكاری به‌دوادا هات، دوای ئه‌وه‌ی گه‌ل قسه‌ی خۆی كرد، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ سوودیان نابێت".

هەروەها سه‌در لە پەیامەکەیدا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی كرد له‌ عێراق.


AM:11:57:04/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 2728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو