له‌ هه‌ولێر دژی جێبه‌جێ نه‌كردنی سزای سێداره‌ی بكوژانی د. هۆشیار خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو

‌دیمەنێک لە گردبوونەوەکە

وێستگه‌نیوزـ

سه‌رله‌به‌یانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئابی 2022، بەشێك لە كەسوكارو هاوڕێیان و دۆستانی د. هۆشیار ئیسماعیل و هاوڵاتیانی هەولێر گردبونەوەو داوای جێبەجێكردنی سزایی بكوژی مامۆستا هۆشیاریان دەكەن.

دیار گۆران برای دكتۆر وشیار ئیسماعیل لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: "خوێنی بە ناهەق رژاوی مامۆستا هۆشیار زۆر لەوە گەورەترە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەكاربهێندرێت و ئەگەر بكوژان خەڵات بكرێن ئەوا تاوانەكان لە هەرێم زیاتر دەبن".

هەروەها داواشی لە سەرۆكی هەرێم كرد واژۆی لەسێدارەدانی بكوژی مامۆستا هۆشیار بكات و داواشی لە سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی پەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد لەسەر ئەو بابەتی خەڵاتكردنە بێنەدەنگ و بە پێچەوانەوە سكاڵا لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان تۆمار دەكەن.

رۆژی سێشه‌ممه‌ 2ی ئابی 2022، لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەلێر مەراسیمێك رێکخرا بۆ بەخشینی بڕوانامە بۆ دوو سزادراو کەوا بەسەرکەوتووی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان بەدەستهێنابوو.

دواتر عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتاری كوردستان رایگه‌یاند: "یەکێک لەوانەی دکتۆر هۆشیاری تیرۆر کرد، بڕیاری لە سێدارەدانی هەیە! ئاهەنگی دەرچونی بۆ رێکدەخەن".

د. هۆشیار ئیسماعیل، مامۆستای ئاینی شاری هه‌ولێر و بەرپرسی لقی هەولێری مەكتەبی زانایانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، كه‌ شەوی 22ی11ی 2016،  لەبەردەم ماڵەكەی خۆی لە هەولێر به‌ دەستدرێژی گولـلە كوژرا.



AM:11:20:04/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت