مانۆرەکەی چین لە تایوان پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت

‌کەناراوەکانی تایوان

وێستگەنیوز_ 

دوای سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تایوان، چین گەورەترین مەشق و راهێنانی سەربازیی لە کەناراوەکانی دوورگەی تایوان دەست پێکرد.

مانۆڕە سەربازییەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە، پاش رۆژێک لە گەڕانەوەی نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تایوان، لە کاتژمێر 12:00 بەکاتی ئەو وڵاتە دەستی پێکرد. 

وابڕیاریشە مانۆڕە سەربازییەکە ماوەی پێنج رۆژ بخایەنێت و چەند ناوچەیەکی جیاوازیش بە دووریی 12میل لە کەناراوەکانی تایوان بگرێتەوە.

لەوبارەیەوە سەرۆکی تایوان تسای ئینگ ون رایگەیاند، کە وڵاتەکەی رووبەڕووی هەڕەشەی سەربازیی بە مەبەست بۆتەوە.

جێگای ئاماژەیە پیلۆسی رۆژی چوارشەممە تایوانی بەجێهێشت، دوای ئەوەی بە سەردانێکی کورت چوو بۆ ئەو وڵاتە و سەردانەکەش لێکەوتەی زۆری هەبوو، چونکە چین تایوان بە بەشێک لە وڵاتەکەی خۆی دەزانێت و سەردانەکەی بەپێشێلی سەروەری ناوزەند کرد.

ئەم مانۆڕە سەربازییەش بە گەورەترین مانۆڕی چین دادەنرێت لە دەوروبەری تایوان، وەک رەتکردنەوەیەک بۆ سەردانەکەی پیلۆسی.


AM:09:41:04/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت