ھادی عامری: ھەڵبژاردنی رابردوو گومانی لەسەر بوو.. پشتگیری ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختین

‌ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح

وێستگەنیوز_

هادى عامرى دەڵێت، لەگەڵ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە کە موقتەدا سەدر داوایکردووە و "ئەو پرسە پێویستى یە دیالۆگى نیشتمانی گشتگیرە".
 
4ی ئابى 2022، هادى عامرى، سەرۆکى هاوپەیمانی فەتح لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "پاڵپشتیی ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت دەکەین کە سەید موقتەدا سەدر داوایکرد، بەتایبەت کە هەڵبژاردنى رابردوو گومان و ناڕەزایەتى لەسەر بوو". 
 
3ی ئابی 2022 موقتەدا سەدر لە وتارێکى تەلەڤزیۆنیدا داواى کرد پەرلەمانى ئێستا هەڵبوەشێندرێتەوە و هەڵبژاردنى پێشوەختە بکرێت.
 
هادى عامرى کە هاوپەیمانێتییەکەى بەشێکە لە چوارچێوەى هەماهەنگى، دەڵێت، پرسی ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت "پێویستى بە دیالۆگى نیشتمانی گشتیر هەیە لەپێناو دیاریکردنى وادە و میکانیزم و پێداویستییەکانى ئەنجامدانى ئەو هەڵبژاردنە و فەراهەمکردنى کەشی گونجاو بۆ هەڵبژاردنێکى ئازاد و پاک کە متمانەى هاووڵاتیان بگەڕێنێتەوە بە پرۆسەى سیاسی".
 
هاوکات خەمیس خەنجەر، سەرۆکى هاوپەیمانی سەروەریی سوننەکان لە تویتێکدا پاڵپشتیى خۆى بۆ وتارەکەى موقتەدا سەدر راگەیاند.


AM:08:41:04/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت