عه‌بادی پشتیوانی له په‌یامه‌كه‌ی سه‌در ده‌كات
حه‌یده‌ر عه‌بادی
وێستگهنیوزـ
دوای ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، ئه‌مشه‌و وتارێكی له‌باره‌ی دۆخی سیاسی عیراق پێشكه‌شكرد، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر پێشوازی له په‌یامه‌كانی كرد و هه‌نگاوه‌كانی سه‌دریشی به‌رز نرخاند.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر وتی: "پێشوازی له وتاره‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در ده‌كه‌م، كه له‌گه‌ڵ دهستپێشخهرییهكانمان یه‌كده‌گرێته‌وه".
عه‌بادی هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "هه‌نگاوه‌كانی موقته‌دا سه‌در له‌پێناو پاراستنی خوێنی عیراقییه‌كان و چاكسازی، به‌رز ده‌نرخێنم".
وتیشی: "داوا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م، ده‌ست له‌ناو ده‌ست خزمه‌تی گه‌ل و پڕۆسه‌ی چاكسازی بكه‌ن، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی ئاشتیانه و دیموكراتی، پشتیوانی له وڵاتی ده‌ستوور بكه‌ن".
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، ئه‌مشه‌و په‌یامێكی ئاراسته‌ی مانگرتووانی ره‌وته‌كه‌ی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كرد، تیایدا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ی ئێستا رووده‌دات، ململانێیه له سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
سه‌در وتیشی: "گفتوگۆمان له‌گه‌ڵیان تاقیكرده‌وه، بینیمان وڵات چی لێهات، وێرانكاری به‌دوادا هات، دوای ئه‌وه‌ی گه‌ل قسه‌ی خۆی كرد، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه سوودیان نابێت".
سه‌در داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی كرد له عیراق.
PM:10:50:03/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 2692
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت