مالیكی داوا ده‌كات رێز له داموده‌زگا ده‌ستوورییه‌كان بگیرێت
نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا
وێستگه‌نیوزـ
دوای وتاره‌كه‌ی سه‌در، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عیراق، نووری مالیكی داوا ده‌كات رێز له داموده‌زگا ده‌ستوورییه‌كان بگیرێت.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، له رێگه‌ی گفتوگۆ جدییه‌كانه‌وه، كه به هیواین كۆتایی به ناكۆكییه‌كان بهێنێت و كاروباره‌كان بخاته‌وه رێڕه‌وی راست، له‌وه ده‌ستپێده‌كات بۆ ده‌ستوور و رێزگرتن له داموده‌زگانی بگه‌ڕێینه‌وه.
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، ئه‌مشه‌و په‌یامێكی ئاراسته‌ی مانگرتووانی ره‌وته‌كه‌ی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كرد، تیایدا رایگه‌یاند، "ئه‌مه‌ی ئێستا رووده‌دات، ململانێیه له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و تا ئێستا بڕیارم نه‌داوه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بكه‌ین".
سه‌در وتی: "ئێمه دژی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نین، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئێمه بكوژن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له تۆماره ده‌نگییه‌كان هاتووه، ئێمه له خۆشه‌ویستی نیشتمان و گه‌له‌وه داوای هیدایه‌تیان بۆ ده‌كه‌ین". وه‌ك ئاماژه به تۆماره ده‌نگییه‌كانی نووری مالیكی.
PM:10:18:03/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت