سەرەڕای هەڕەشەی چین.. فرۆکەکەی نانسی پیلۆسی لە تایوان نیشتەوە

‌ساتی گەیشتنی پیلۆسی بۆ تایوان

وێستگەنیوز_

فڕۆكەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا نانسی پیلۆسی، سەرەڕای هۆشدارییەكانی چین لە تایوان نیشتەوە.


ئەمرۆ سێشەممە و كەمێك پێش ئێستا فڕۆكەكەی ناسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە تایوان نیشتەوە و لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە پێشوازیی لێكرا.

دوای گەیشتنی پیلۆسیش باری لەناكاو لە تایوان ڕاگەیەندرا و دانیشتوانی چەند ناوچەیەكی سنووریی ئەو وڵاتەش ماڵەكانی خۆیان جێهێشتووە لەترسی هێرشی فڕۆكە چینییەكان.

هاوكات بەپێی هەواڵی میدیاكان فڕۆكە سیخۆكانی چین لە گەرووی تایوان پەڕیونەتەوە.

ئەمە لەکاتێدایە کە پێشتر هوا چونینگ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاندبوو، ئەگەر نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەردانی تایوان بکات، "باجی" ئەو کارەی دەدات.

هاوکات رۆیتەرز کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە، کە چین سەربازانی وڵاتەکەی لە خاڵە سەربازییەکانی تایوان خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشی و ئۆپەراسیۆنە سەربازییە ئامانجدارەکان دەست پێدەکەن بۆ بەرپەرچدانەوەی سەردانەکەی پیلۆسی بۆ تایوان.


PM:06:38:02/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت