72 ملیار دۆلار زیانی کارەساتە سروشتییەکانە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2022دا


وێستگەنیوز-
بەهۆی کارەساتە سرووشتییەکانی وەک لافاو، ئاگرکەوتنەوە و زریانەکان لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2022، جیهان زیانی ئابووریی بە بەهای 72 ملیار دۆلاری لێ کەوتووە.


بەپێی خەمڵاندنی کۆمپانیای دڵنیایی سویسریی Swiss Re، کە ئەمڕۆ بڵاویکردۆتەوە، کارەساتە سرووشتییەکان بوونەتە هۆی زیانگەیاندن بە ئابووریی وڵاتان، کە بڕەکەی بە 72 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.

لەوبارەیەوە سەرۆکی بەشی کارەساتە سرووشتییەکان لە کۆمپانیا سویسرییەکە، مارتین بۆرتوگ، دەڵێت: بەردەوام گۆڕانکارییەکان لە کەشوهەوادا، رەنگدانەوەی کاریگەریان دەبێت لە دیاردە سرووشتییەکانی وەک لافاوە چاوەڕواننەکراوەکانی ئوستورالیا و باشوری ئەفریقا.

لەگەڵ ئەوەی لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2021 زیانی زیاتری کارەساتە سرووشتییەکان تۆمارکرابوو کە دەگەیشتە 91 ملیار دۆلار، بەڵام کۆمپانیا سویسرییەکە سەرنج بۆ کاریگەرییە لاوەکییەکان رادەکێشێت، کە زیانەکانیان لە هەڵکشاندایە، وەک لافاو و گەرداو و تۆفانەکانی زستان لە ئەوروپا.

هەروەها بەپێی راپۆرتی کۆمپانیا سویسرییەکە، کۆی زیانی کارەساتە سرووشتییەکان، کە لەناویاندا ئەوانەش لە خۆ دەگرێت مرۆڤ هۆکارین، وەک رووداوەکانی کەرتی پیشەسازیی، بە بەهای 75 ملیار دۆلار تۆمارکراوە لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2022، بەڵام لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2021 دا گەیشتە 95 ملیار دۆلار.





PM:04:26:02/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو