ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی ئێران 100 کەسی تێپەراند


وێستگەنیوز_

ئاماری قوربانیانی لافاوەکەی ئێران بۆ زیاتر لە 100 کەس بەرزبووەوە و لە ناویشیاندا گەشتیاری عێراقی تێدایە.

نەژاد جەھانی، جێگری بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی قەیرانەکان لە ئێران بە میدیا ئەو وڵاتەی راگەیاندووە، بەھۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردوو، تا ئێستا 69 کەس لە ناوچە جیاجیاکان گیانیان لەدەستداوە و 39ی دیکەش برینداربوون، زیاتر لە 30 کەسیش بێسەروشوێن بوون.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمرۆ بە فەرمی راگەیەندرا کە لە ناو قوربانیانی لافاوەکە، ژمارەیەک گەشتیاری عێراقی  ھەن کە لە نزیک پارێزگای مەشھەد ئۆتۆمبێلەکەیان ژێرئاو کەوتووە و لە کۆی 13 گەشتیار کە لەناو مینی پاسێکدابوون، حەوت کەسیان لەگەڵ شۆفێرە ئێرانییەکە گیانیان لەدەستداوە.

پێشتریش دەستەی کەشناسی ئێران ھۆشداریداوە، لەوەی چاوەڕواندەکرێت لافاو لە 27 پارێزگای دیکەی ئێران ڕووبدات، بەو ھۆیەشەوە تیمە فریاگوزارییەکان و بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان لەو پارێزگایانە خراونەتە ئامادەباشییەوە.


PM:03:56:31/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 2120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت