مونیرە عەلی عەبدولعەزیز: پێش ئازادبوونی لە زیندان حەبێکیان دابوو بە باوکم بیخوات

‌مونیرە عەلی عەبدولعەزیز

وێستگەنیوز_

مونیرە عەلی عەبدولعەزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا و لە 19هەمین ساڵیادی باوکیدا چەند زانیارییەکی خستەڕوو دەربارەی دەستگیرکردنی  "عەلی عەبدولعەزیز" و ئاماژە بەوە دەکات، ئەمریکا لە ساڵی 2003دا بەهێنانی هێزی زۆر بۆ هەڵەبجە باوکمیان لەگەڵ 15 کەسدا دەستگیرکرد، هەرچەندە لەو کاتەدا باوکم خاوەنی هێزی چەکدار بووە بەڵام لەبەر دۆخی هەڵەبجە، حەزیان نەکرد هیچ رووبەڕووبوونەوەیک رووبدات. 

مونیرە عەبدولعەزیز ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی ئەمریکا سەرەتا وا رایانگەیاند، کە وەک میوانداری دێنە ماڵی باوکم بەڵام، باوکم و مامم و 15 کەسی دیکە دەستگیرکران، لەبەر ئەوەی ئەوانیش وەک میوان هاتبوون بەبێ تەقە باوکمیان لە ماڵەکەیدا گرت. 

وتیشی، "باوکم دوای ئازادکردنی باسی ئەو دۆخە نالەبارەی بۆ دەکردین کە لە زینداندا بەسەریاندا هاتووە لە ئەمریکا، دوای ئازادکردنی تووشی ئازاری گەدەبوو، دوای گواستنەوەی باوکم بۆ وڵاتی سعودییە و ئەنجامدانی پشکنین بۆمان دەرکەوت کە تووشی شێرپەنجەی گەدە بووە پێنج مانگ دوای ئازادبوونی لە زیندان گیانی لەدەستدا و باوکم باسی ئەوەشی بۆ کردین پێش هاتنە دەرەوەی لە زیندان حەبێکیان پێداوە بیخوات، ئێمە ئەمریکا بە تاوانباری سەرەکی دەزانین لە گیان لەدەستدانی باوکم".

مونیرە عەبدولعەزیز لە درێژەی قسەکانیدا باس لە مەلا کرێکار دەکات و دەڵێت، "زوڵمێکی گەورەی لێ کراوە دەکرا هەر لە وڵاتی خۆیدا بە ئازادی بژی، بەڵام ئێستا لە کونجی زینداندایە، خەڵک هەیە زوڵمی کردووە بەڵام ئیستا ئازاد". 


AM:11:05:30/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 2828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت