ناوی یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێم راگەیەندرا


وێستگەنیوز_

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئالان حه‌مه‌ سه‌عید، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 12ی ئاماده‌یی به‌شه‌كانی وێژه‌یی، زانستی، خوێندنی ئیسلامی و پیشه‌یی راگه‌یاند.

ئیوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەبەشی زانستی لە پەروەردەی ناوەندی هەولێر لە سیستمی خوێندنی کوردی و لە ئامادەیی حکومی "بڵند کەمال حەمەد" و لە پارێزگای سلێمانی خوێندکار "عەزیز محەمەد عەبدوڵا" لە ئامادەیی شەهید جەبار و "محەمەد عەلی عوسمان محەمەد" لە ئامادەیی کۆلێجی سەڵاحەدینی ئەیوبی کوڕان لەسەرجەم وانەکان 100یان بەدەستهێناوە.

ئاماژەی بەوەشدا، خوێندکار "شانێل شامل حەمدان " لە بەشی وێژەیی یەکەمی کوردستان بووە و لە ئامادەیی ئازادی کوڕان لە پارێزگای هەولێر کە کۆنمرەی 100 بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر ئاستی پیشەیی خویندکاری یەکەم لە پارێزگای هەولێر لە ئامادەیی بازرگانی هەولێری کچانە بەناوی "کەوسەر مەغدید عەبدوڵا عومەر" لە سیستمی خوێندنی کوردی. هەروەها لە ئامادەییە پیشەییەکان لەسەر ئاستی هەرێم لە پارێزگای هەولێرە لە ئامادەیی کشتوکاڵی هەولێر ناوی "مەهدی ستار عومەر مەحەمەد" لە سیستمی خوێندنی کوردی.

لەسەر ئاستی ئامادەییەکانی خوێندنی پیشەیی، خوێندکاری یەکەم لە هەرێمی کوردستان لە پارێزگای سلێمانییە لە پەروەردەی رۆژئاوا بەناوی "پێدرا ئاکۆ کەریم مەعروف" لە سیستمی خوێندنی کوردی. لەسەر ئاستی ئامادەیی پیشەسازی زانستی لە هەرێمی کوردستان خوێندکار "رامیار ئارام ئەحمەد شەریف" لە پارێزگای سلێمانی لە پەروەردەی رۆژئاوا یەکەمی هەرێمە لە سیستمی خوێندنی کوردی.


PM:09:09:28/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 6044 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت