گۆران ساڵح، ڕۆڵی ئەمیری داعش دەبینێت


وێستگەنیوز-

کورتە فیلمی کەیج-cage نوێترین بەرهەمی سینەمای کوردی یە لە دەرهێنانی رێگا بەرزنجی. کاری وێنەگرتنی لە هەرێمی کوردستان و بەدیاریکراوەیی لە ناوچەی تەق تەق بۆ کراوە.

ئەکتەری سەرەکی کورتە فیلمی کەیج هونەرمەند گۆران ساڵحە کە بۆ یەکەمین جار کاری سینەمایی ئەنجام داوە و سەنگەر ئاکرەیی کاری یاریدەدەری دەرهێنانی بۆ کردووە و هەروەها رۆڵی لە فلمەکەدا گێراوە.

فیلمەکە باس لە تێکشکانی ئەفسانەی داعش دەکات و تێیدا کەزێ کارزان رۆڵی بینیوە.

کورتەفیلمەکە کە دوای ئەوەی بۆ فیستیڤالە جیهانییەکان نێردرا، بڵاو دەکرێتەوە

گۆران ساڵح دەرچووی بەشی شانۆیە، لە ساڵانی ڕابردوودا یەکێک  لە ئەکتەرە منداڵەکانی زنجیرەی درامای مەمی ئالان بوو، کە لە دەرهێنانی دەرهێنەری ناسراوی کورد ناسڕ حەسەن بوو.


PM:11:37:24/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 3536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو