بۆ جاری چوارەم لەم مانگەدا بۆری ئاوی ئیفراز سێ هەولێر شکایەوە


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ هەینی بۆ جارێکی دیکە بۆری ئاوی ئیفراز سێ لە هەمان شوێنی ماوەیەک پێش ئێستا شکابوو، شکایەوە، ئەمە لەکاتێدایە کە دوێنێ بۆرییەکە چاککرابووەوە.
 
نەبەز رەشاد، پەیامنێری وێستگەنیوز لەبارەی شکانی بۆرییەکەوە ئەمڕۆ رایگەیاند، لە هەمان ئەو شوێنەی کە جەژنی قوربان شکابوو، جارێکی دیکە بۆریی ئاوی ئیفراز سێ شکایەوە، ئەمەش چوارەمین جارە لەم مانگەدا کە بۆرییەکە دەشكێت. 
 
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆرییەکە بە دووری 40 مەتر لە وێستگەی مارعۆدا لە نزیک گەزنە شکاوە و ئەمە جاری چوارەمە تەنها لەم مانگەدا.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو بۆرییە ئاو بۆ نزیکەی 40%ـی دانیشتووانی هەولێر دابین دەکات و دوێنی کاری چاککردنەوەی بۆ کرابوو بەڵام ئەمرۆ شکایەوە.


PM:01:07:22/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 3684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت