نێچیرڤان بارزانی: میللەتی زیندوو کلتوری ڕێزگرتن لە سەرکردەکانی زیندوو ڕادەگرێ
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ دووشەممە 18ـی 7ـی 2022، تەرمی عەلی قازی، کوڕی پێشەوا قازی محەممەد گەڕێندرایەوە بۆ هەولێر و لە فڕۆکەخانە بە رێوڕەسمێکی تایبەت پێشوازیی لە تەرمەکە کرا بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێورەسمەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، "عەلی قازی هەمیشە لە خەمی یەکڕیزی و تەبایی و یەکێتیی گەلەکەیدا بووە."
لەبارەی پێشەوا قازی محەممەدیشەوە، نێچیرڤان بارزانی باسی لەوە کرد، "پێشەوا قازی لە قۆناغێکی یەکجار دژواردا رابەرایەتی میلەتەکەی کرد، دواجاریش مەردانە چووە بەر پەتی سێدارە و لەوپێناوەدا گیانی خۆی بەخشی."
نێچیرڤان بارزانی وتیشی، "کۆبوونەوەی ئەمرۆمان بۆ تاقانەکەی پێشەوامانە و ئەو وەفادارییەیە کە لێمان چاوەرێ دەکرێت. بە رێزەوە هێنامانەوە نیشتیمان و بە رێزەوە لە باوەشی نیشتیماندا دەنێژرێت، ئەمەش ئەرکی ئێمەیە کە رێز لەو بنەماڵەیە بگرین."
PM:01:33:18/07/2022
ئهم بابهته 1776
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت