یه‌كه‌م قسه‌ی بكوژی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی یابان چی بوو؟
وێستگه نیوز-
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی یابان لێكۆڵینه سه‌ره‌تاییه‌كانیان ڕاگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی بكوژی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی وڵاته‌كه‌یان ده‌ستگیركرد.
دوابەدوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێکدا، دەستڕێژی گولە لە سەرۆکوەزیرانی پێشوی ژاپۆن شینزۆ ئابی کرا و بە سەختی بریندارکرا، دوای چەند کاتژمێرێک مانەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.
چه‌ند میدیایه‌كی یابان بڵاویانكرده‌وه كه پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ بكوژه‌كه ئه‌نجامداوه بكوژه‌كه ڕایگه‌یاندووه كه له كاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی یابان ڕازی نه‌بووه‌و دژی سیاسه‌ته‌كانی بووه بۆیه تةقةى ليَكردووة.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م هۆكاره له لای ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته لاوازه‌و بۆ رێ و شوێنی تری لێكۆڵینه‌وه‌یان گرتۆته به‌ر، به‌ڵام وه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی وه‌رده‌گیرێت.
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، ئابێ هەڵوێستێکی تووندی بەرامبەر کۆریای باکوور پێشاندەدا، بەڵام لە هەمانکاتدا، هەوڵی نێوەندگیری لە نێوان ئەمریکا و ئێران دەدا.
هەروەها پەیوەندییکی تایبەتی نزیکی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکادا هەبوو و هەوڵی دەدا بەرژەوەندییەکانی ژاپۆن لە سیاسەتی "ئەمریکا پێش هەموو شتێک"ـی ترەمپ بپارێزێت.
لە هەمانکاتیشدا هەوڵی چاککردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ رووسیا و چین دەدا.
تەلەڤزیۆنی فەرمیی ژاپۆن بڵاویکردەوە کە پیاوێکی تەمەن 40 ساڵان، لەسەر هەوڵی کوشتنی شینزۆ ئابێ دەستگیرکراوە و چەکەکەشی دەستی بەسەردا گیراوە.
شینزۆ ئابی لە خێزانێکی سیاسی لە دایک بووە و کوڕی وەزیری پێشووی دەرەوە بووە و کوڕەزای یەکێک لە پەرلەمانتارە دیارەکانی وڵاتەکەی بووە و لە ساڵی ١٩٨٢ دەستی بە کاری سیاسی کردووە و و یەکەم پۆستیشی لە حکومەتدا یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بووە و لە ساڵی ١٩٩٣ بووەتە ئەندام پەرلەمان و لە ساڵی ٢٠٠٣ وەک سکرتێری گشتی حیزبی لیبڕاڵی دیموکراتی هەڵبژێردرا و لە ٢٠٠٦ بووە سەرۆکی ئەو حیزبە.
دواتر لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا وەک سەرۆک وەزیرانیا یابان هەڵبژێردرا و دوای ساڵێک بە هۆی خراپی دۆخی توندروستییەوە دەستی لە پۆستەکەی کشاندەوە و دوای ئەوەش حیزبەکەی زۆربەی کورسیەکانی پەرلەمانی لەدەستدا.
لە ساڵی ٢٠١٢دا دووبارە ئابی وەک سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن هەڵبژێردرایەوە و لە ساڵی ٢٠١٤ش دووبارە بەسەر رکابەرەکانیدا سەرکەوت و لە پۆستەکەیدا مایەوە.
ئابی گەنجترین سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی بووە و پەیوەندی سیاسی و دیبلۆماسی بەهێزی هەبووە.
PM:01:15:08/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 36596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت