هودا خه‌لیل له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیر كرا
هودا خه‌لیل
وێستگه‌نیوزـ
هودا خه‌لیل، میدیاكار له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیر كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: هودا خه‌لیل، میدیاكار و فه‌رمانبه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان دوێنێ یەکشەممە 3ی تەمموزی 2022، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی وێستگه‌نیوز ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "كه هودا خه‌لیل، به‌تۆمه‌تی بەکارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه".
پێشتریش هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر هه‌ریه‌كه له ناڵه سوپه‌ر پێشكه‌شكار و سۆنیا بیتوشی، مۆدێلی ده‌ستگیر كرد و تا ئێستا ئازاد نەکراون.
PM:03:34:04/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 17708
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت