لێدوانی نوێی مالیكی له‌ باره‌ی حكومه‌تی داهاتووی عیراق

‌نوری مالیكی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا

وێستگه‌نیوزـ

نوری مالیكی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەمڕۆ دووشەممە رایگه‌یاند، دەبێت حکومەتی داهاتوو خزمەت بە هەموو عیراقییەکان بکات.


مالیکی لە تویتێکدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4ی ته‌مموزی 2022 رایگه‌یاند: "دەبێت حکومەتی داهاتوو حکومەتێک بێت کە  خزمەت بە هەموو عیراقییەکان دەکات و دوورخستنەوە و پەراوێزخستن نییە".

باسی له‌وه‌شكرد: ئه‌مه‌ش هه‌موو ئه‌و لایەنانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ کە بەشداریان لە پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەکاندا کردووە یان بەشداری نەکردووە و ئەوانەی تیایدا ماونەتەوە یان کشاونەتەوە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ چه‌ند جارێك په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان كاندیده‌ بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو.


PM:02:56:04/07/2022




ئه‌م بابه‌ته 2828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو