بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت کارەبای نیشتیمانی دەگەیەندرێتە 25 گوندی سنووری گەرمیان


وێستگەنیوز_

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت، ڕەزامەندی دەربریوە لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەی گەیاندنی کارەبای نیشتیمانی بە 25 گوندی سنووری گەرمیان. 

ئەمرۆ دووشەممە 4ـی تەمووزی 2022، فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ خزمەتکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی و خەرجکردنی گوژمەی 3 ملیار و 627 ملیۆن و 836 هەزار دینار بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەیاندنی کارەبا بۆ 25 گوند."

ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەو گوندانە دەکەونە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان. گوژمەکەش بە شێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی کارەبا جێبەجێ دەکرێت."


PM:02:12:04/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 1484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت