پوتن: ئەمساڵ ئامادەین 50 ملیۆن ته‌ن دانەوێڵە بۆ جیهان دابین بکەین
ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا
وێستگه‌نیوزـ
ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا، رایگەیاند، رووسیا ساڵی رابردوو 40 ملیۆن ته‌ن دانەوێڵەی بۆ جیهان دابینکرد، ئەمساڵیش ئامادەیە 50 ملیۆن ته‌ن دابین بکات.
پوتن باسی لە قەیرانی جیهانیی خۆراک کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئەمریکا به دۆلار بەرهەمە خۆراکییەکانی کڕیووە و لەبەرئه‌وه‌یه نرخی ئەو بەرهەمانە بەرزبووەتەوە.
سه‌رۆكی رووسیا راشیگه‌یاند: "بۆ ئەوەی بازاڕی خۆراک تووشی دۆخێكی كاره‌ساتبار نه‌بێته‌وه، ده‌كرێ رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر".
سه‌رۆكی رووسیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئیدارەی ئۆکرانیا، مینی لە دەروازەی بەندەرەکان چاندووە، کەس رێگریی لە پاککردنەوەی ئەو مینانە و ده‌ربازكردنی دانەوێڵەکە لەوێ ناکات، گرەنتی ئەوە دەدەین ئاسایشیان دەپارێزین".
ڤلادیمیر پوتن ئاشکراشیکرد، دەتوانرێت دانەوێڵە لە ئۆکرانیاوە لە رێگەی رۆمانیا، پۆڵەندا، بێلاڕووس و دەریای ئازۆڤه‌وه ده‌رباز بكه‌ن و لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ نوێنەرانی نەتەوەیەکگرتووەکاندا لە پەیوەندیدان.
پوتن سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا کە 800 ملیۆن ته‌ن دانەوێڵە لە جیهان بەرهەم دەهێندرێت و وتی: "رووسیا ساڵی رابردوو 40 ملیۆن ته‌نی دابینکرد، ئەمساڵیش ئامادەیە 50 ملیۆن ته‌ن دانەوێڵە بۆ جیهان دابین بکات".
PM:02:52:01/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 1428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت