بازرگانی عيراق پلانێکی نوێی لەبارەی بەشە خۆراکی هاوڵاییانەوە ئاشکرا کرد

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌نیوزـ

وەزیری بازرگانی عیراق رایگەیاند، پلانیان هەیە مادەکانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان زیادبکەن. دەشڵێت، " دوو ملیۆن و 50 هەزار ته‌ن گەنم لە بازاری عیراقدا هەیە".


عەلا جبوری، وەزیری بازرگانی عیراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عیراقی راگەیاند: "پلانمان هەیە مادەکانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان زیادبکەین تا نرخەکان بە جێگیری بمێنێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا دوو ملیۆن و 50 هەزار ته‌ن گەنم لە جوتیارن وەرگیراوە و وەرگرتنی گەنمیش بەردەوامە.

وەزیری بازرگانی عیراق وتیشی: "بۆ پرکردنەوەی پێویستی ناوخۆ پێویستییان بە هاوردەکردنی یەک ملیۆن تۆن گەنم هەیە".

ئەوەشی ئاشکرا کرد، ئەو رێژەیەی گەنم تا ئێستا لە جوتیاران وەرگیراوە زۆر باشە و دڵخۆشکەرە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاوە نرخی خۆراک و بە تایبەت گەنم لە بازارەکانی جیهاندا بەرزبووەتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش حکومەتی عیراق بریاریدا بەبێ مەرج تەواوی گەنمی جوتیاران وەربگرێت.


PM:02:05:01/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 5524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو